ئاگاداری ⚠️
تکایە پێش دەستپێکردن، دەنگی مۆبایلەکەت بکە بە فول بۆ ئەوەی تەواوی هەستەکانت بجوڵێنێت.
ئایا تۆ ئامادەیت بۆ دەست پێکردنی ئەم گەشتە ترسناکە؟ 🔞
تۆ تازە هاتووی، گەڕانەوەت بۆ نییە، هەر دەبێت دەست پێ بکەیت. ئەگینا هەموو ژیانت لێ تاڵ دەکەم ⚫.
تۆ ئێستە گەشتە ترسناکەکە دەست پێدەکەیت، دەبێت ئاوات بە مەرگی خۆت بخوازیت 🎭❗
باشە با دەست پێ بکەین، وا بیر بکەوە من ئێستە لە پشتی سەرتەوە سەیری مۆبایلەکەت دەکەم و تۆش هەست بە بوونم دەکەیت، بەڵام ناتوانیت بمبینیت. لەم کاتەدا چی دەکەیت؟
زۆر باشە، ئێستە هەست دەکەیت گڵۆپەکانی ژوورەکەت دادەگیرسێن و دەکوژێنەوە، دەنگی گریانی منداڵێک دێت و کەسێک بە ناوی خۆت بانگت دەکات لەودیو دەرگاکەوە زۆر بە هێمنی، کە پێت وایە ئەوە دەنگی دراوسێ مردووەکەتانە 👀!
تۆ لە جێگەکەت هەستایت و زۆر بە هێواشی بەرەو ڕووی دەرگاکە ڕۆیشتیت، کە ویستت دەسکی دەرگاکە بکەیتەوە، کەسێک لەدواوە دەستی خستە سەر شانت. تۆش هەستت بە ساردیی هەناسەی دەکرد لەدواوە.
کە ئاوڕت دایەوە بینیت هاوڕێکەتە و ویستوویەتی بترسێنێت 😂😂❗
😂😂😂
بەهیوای کاتێکی خۆش.